ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان راگه‌يه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه -نوێكراوه‌ته‌وه-
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى داستانه‌كانى ئه‌مڕۆى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه و تێكشكانى چه‌كدارانى داعش راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يدا، كه وێنه‌يه‌كى تايبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان24 نێردراوه، ورده‌كارى سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌مڕۆى هێزى پێشمه‌رگه‌ى بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "پێشمه‌رگه هێرشێكى داعش له چه‌ند ميحوه‌رێكى جياواز تێكده‌شكێنێت. زياتر له 70 تيرۆريست كوژراوون و 11 ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو ته‌قێندراونه‌ته‌وه".
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ورده‌كارى زۆرتر له باره‌ى په‌لاماره‌كانى داعش خراوه‌ته‌ڕوو و تێيدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ 16ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، چه‌ند په‌لامارێكى داعشييان له ميحوه‌ره‌كانى ناوه‌ران، باشييك، ته‌ل ئه‌سوه‌د، خازر، چياى زه‌ردك، تێك‌شكاند".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له ئاكامى ئه‌و هێرشانه‌دا زياتر له 70 تيرۆريست كوژراوون و ئه‌مه‌ش هه‌وڵێك بوو له لايه‌ن داعشه‌وه بۆ شكاندنى هێڵه‌كانى به‌رگرى پێشمه‌رگه دواى ئه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه له چه‌ند مانگى رابردوودا رووبه‌ڕووى شكستى كردنه‌وه".
سه‌باره‌ت به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانان، له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له‌و شه‌ڕه‌دا فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه‌يان كرد و له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانان 11 ئۆتۆمبێلى داعش تێك‌شكێنران، كه سێيان به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى خۆكوژى بۆمبڕێژكراوو بوون".
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه، ئۆتۆمبێلێكى چه‌كدارانى داعش به چه‌كى ميلان ته‌قێندراوه‌ته‌وه و تێيدا هاتووه: "يه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێله بۆمبرێژكراوانه به چه‌كى ميلان ته‌قێندرايه‌وه. ئه‌و ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوانه له پێشيانه‌وه بلدۆزه‌ر و شۆفڵ ده‌ڕۆيشتن بۆ ئه‌وه‌ى خه‌نده‌قه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه، كه بۆ به‌رگرى له پێشمه‌رگه له نزيك گونده‌كان درووستكراوون".
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانى هاوپه‌يمانان، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندووه، "له‌و چوارچێوه‌يه‌دا بۆ هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمان 25 هێرشى ئاسمانييان كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانى داعش".
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌شدا، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان دووپاتيكردووه‌ته‌وه، كه "هه‌وڵه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن بۆ رێگرتن له گه‌يشتنى كۆمه‌ك و هاوكارى له سوورياوه بۆ داعش، به تايبه‌تى له رێگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى 47 ه‌وه".
ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى داعش له چه‌ند ميحوه‌رێكه‌وه په‌لامارى سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانيان دا و وێڕاى به‌جێهێشتنى ته‌رمى نزيكه‌ى سه‌د چه‌كدارييان، له هه‌موو ميحوه‌ره‌كانه‌وه رووبه‌ڕووى شكست بوونه‌وه.