ناوچەی سۆران یادی 84 شەھیدی شەڕی داعش دەکاتەوە

دەڤەری سۆران ژمارەیەكی زۆری رۆڵەكانی لەبەرەی جەنگدان و تا ئێستا 84 پێشمەرگەی سۆران لەو شەڕە شەهیدبوونە

K24- سۆران / تەیفور محەممەد

شارۆچکەی سۆران بە ئامادەبوونی كەسوكاری شەھیدانی شەڕی داعش لە دەڤەرەکە یادی 84 شەھیدی شەڕی دژی داعشی کردەوە.

لە مەراسیمەکە کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی شەھیدان و ئەنفالكراوانی سۆران رێكخرا، چەندین وتار خوێندرایەوە كە باسیان لە گەورەیی شەھیدان و تێكۆشانی پێشمەرگە قارەمانەكان بۆ پاراستنی خاكی كوردستان کرا .

زیاتر لە ساڵێكە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی رووبەڕووبونەوەی داعش دایە و دەڤەری سۆرانیش لە پارێزگای هەولێر وەك ناوچەكانی دیكەی كوردستان ژمارەیەكی زۆری رۆڵەكانی لەبەرەی جەنگدان و تا ئێستا 84 پێشمەرگەی سۆران لەو شەڕە شەهیدبوونە.