یانه‌ی هه‌ولێر تۆڵه‌ی خۆی له مینا كرده‌وه

K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئه‌مرۆ له یارییه‌كانی قۆناخی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی یاریی چوونی به هه‌مان ئه‌نجام له یانه‌ی مینای شاری به‌سرا كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 17 دیسه‌مبه‌ری/ 2015، له گه‌ری دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی مینای كرد، یارییه‌كه‌شی به 3 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك لێ برده‌وه، گۆڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له لایه‌ن محه‌مه‌د جه‌فال، ئه‌حمه‌د عه‌بدولئه‌میر و كۆسره‌ت بایزه‌وه تۆمار كرا، به‌م بردنه‌وه‌یش كۆتایی به نه‌هامه‌تی و ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی خۆی هات، كاتێك دوای 92 ڕۆژ سه‌ركه‌وتنیان له نێو خاك و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به‌ده‌ستهێنا.
یانه‌ی هه‌ولێر له یاریی چوون له به‌رانبه‌ر یانه‌ی مینا به ئه‌نجامی (3 ـ 1) گۆڵ دۆڕا بوو، به‌ڵام له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌هه‌مان ئه‌نجام تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی له یانه‌ی مینا كرده‌وه كه ئێسته لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراقی گرتووه.
له دوای ساڵی 2001ـه‌وه تا ئێسته هه‌ردوو یانه‌ی مینا و هه‌ولێر 16 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، به‌رگزه‌رده‌كانی قه‌ڵاومنار 9 یاریی بردۆته‌وه و له 6 یاریشدا یه‌كسانبوون.
بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی دادێ كه ده‌كاته 21ـی ئه‌م مانگه یانه‌ی هه‌ولێر له یارییه‌كی دواخراودا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه ببێته‌وه.