له سهردهمى رووحانييدا بڵاوكردنهوهى وێنهى خاتهمى قهدهغه دهكرێت
K24 – تاران:
گوتەبێژی وەزارەتی ئیرشادی كۆمارى ئيسلامى ئێران، رايگهياند، حوكمی بڵاو نەكردنەوەی وێنەی محەممەد خاتەمی جێبەجێدەكات.
وەزارەتی ئيرشادی كۆمارى ئيسلامى ئێران كە ئەركەكانی وەزارەتی رۆشنبیری رادەپەڕێنێت، حوكمی پێشگرتن بە بڵاو كردنەوەی وێنەی محەممەد خاتەمی سەرۆك كۆماری پێشووتری ئێران جێبەجێدەكات.
گوتەبێژی وەزارەتی ئیرشادی ئێران گوتی: "حوكمی بڵاو نەكردنەوەی وێنەی خاتەمی لە میدیادا لە لایەن بەشی دادوەرییەوە راگەیەندراوە و ئەو وەزارەتەش وەك یاسا جێبەجێی دەكات".
حسێن نووشئابادی گوتيشی: "وەزارەتەكەی لە چوارچێوەی یاسادا كار دەكات و ناتوانێت لە دەرەوەی یاسا باس لە هیچ شتێك بكات".
دوای بڵاوكردنەوەی وێنەی محەممەد خاتەمی لە رۆژنامەی ئیتلاعاتدا، سەرنووسەری رۆژنامەكە لە لایەن دادگاوە بە "تاوانبار" ناسرا و سزای بۆ دیار كرا.
لەم دواییانەدا بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی لە وەڵامی سەرۆك كۆماری توركیادا گوتیان رۆژنامەكانی ئێران ئازادن و بە توندی دژی خۆمانیش دەنووسن و پێشیان پێناگرین.