پێشمه‌رگه‌كانى رۆژهه‌ڵات "رۆژى پێشمه‌رگه" پيرۆز ده‌كه‌ن
K24 – ھەولێر:
ميراتگرانى كۆمارى كوردستان له مهاباد، هێشتا له قۆناغى خه‌باتى چه‌كداريدان و به بۆنه‌ى بۆ يه‌كه‌مجار هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له شارى مهاباد، هه‌ردوو باڵى حزبى ديموكرات وه‌ك رۆژى پێشمه‌رگه يادى ئه‌و رۆژه ده‌كه‌نه‌وه و تێيدا وێڕاى به‌ڕێوبردنى چالاكى كلتوورى و رۆشنبيرى، پيرۆزبايى به‌رده‌وامى خه‌بات له يه‌كدى ده‌كه‌ن.