رووسیا گه‌شت بۆ ناوچه‌كانی شه‌ڕ له سووریا رێكده‌خات
K24 - مۆسكۆ:
كۆمپانیای مێگاپۆلیسی گه‌شتیاری رووسی، رایگه‌یاند كه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو گه‌شت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا ئه‌نجامبدات كه شه‌ڕیان تێدایه.
ماڵپه‌ڕی "رووسیا توده‌ی RT"ى بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیاكه رۆژانه تكیتی گه‌شته‌كان ده‌خاته بازاڕ و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌و گه‌شته ئه‌نجام و گه‌شتیارانه ده‌بردرێنه نزیك ئه‌و هێل و سه‌نگه‌رانه‌ی كه راسته‌وخۆ له‌به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی داعش و گروپه توندڕه‌و و چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی سووریا‌ن.
كۆمپانیاكه روونیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ده‌توانێت به‌شداری له گه‌شته‌كاندا بكات و راسته‌خۆ له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیاوه به‌ڕێده‌كه‌ون.
كۆمپانیای مێگاپۆلیس ئاشكرایده‌كات، گه‌شته‌كه 5 رۆژ ده‌خایه‌نێت و نرخیشی 5 سه‌د دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه بۆ یه‌ك كه‌س، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، رێكخستنی گه‌شته‌كان به هه‌ماهه‌نگی به‌رپرسانی سووریا ده‌بێت و هۆتێل و شوێنی حه‌وانه له نزیك ئه‌و ناوچانه دابین ده‌كرێن كه شه‌ڕیان تێدایه، ئه‌مه‌ش به ئاگاداری كۆنسوڵخانه‌ی رووسیا ده‌بێت له دیمه‌شق.
له‌و چوارچێوه‌شه‌دا، ئيرينا تایۆرینا، گوته‌بێژی سه‌ندیكای گه‌شتیاری رووسیا راگه‌یاند، رێكخستنی گه‌شتی له‌و جۆره، پێشێلكردنی یاساكانی وڵاته، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كۆمپانیا گه‌شتیارییه هیچ زه‌مانه‌تێكی تێدا نییه بۆ سه‌لامه‌تی گیانی گه‌شتیاران.