یه‌كێتی ئه‌وروپا سزا ئابوورییه‌كانی رووسیای درێژكرده‌وه‌

له‌سه‌ر داوای ئیتاڵیا بووه‌

K24 - هه‌ولێر:

وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌سه‌ر داوای ئیتاڵیا، سزا ئابوورییه‌ سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر رووسیایان بۆ شه‌ش مانگی دیكه‌ درێژ كرده‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌وروپییه‌كان، ئیتاڵیا رووسیای به‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ ململانێكانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا تۆمه‌تبار كردووه‌.

رۆژی هه‌ینی 18ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی ئه‌وروپا بڵاویانكرده‌وه‌، 28 وڵاتی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سزا ئابوورییه‌ سه‌پێنراوه‌كان سه‌ر رووسیا ده‌ربڕیوه‌.

له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژانی 17-18ی ئه‌م مانگه‌، ئیتاڵیا داوای له‌ سه‌ركره‌ ئه‌وروپییه‌كان كردووه‌، گفتوگۆ له‌ باره‌ی ئه‌و سزایانه‌وه‌ بكه‌ن په‌یوه‌ندی به‌ كه‌رتی ئابووری رووسیاوه‌ هه‌یه‌.