ئۆباما: ده‌بێت ئه‌سه‌د بڕوات
K24 – واشنتن:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا، باراك ئۆباما رايگه‌ياند، پێويسته به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا ده‌ستبه‌ردارى ده‌سه‌ڵات ببێت و بڕوات و چيديكه ئه‌و شه‌رعييه‌تى مانه‌وه‌ى نه‌ماوه.
ئۆباما گوتيشى: "له پێناو رێگه‌گرتن له رشتنى خوێنى زياترى هاووڵاتييانى سووريا، ته‌نيا رێگه ئه‌وه‌يه به‌شار ئه‌سه‌د ده‌سته‌به‌ردارى ده‌سه‌ڵات ببێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "له روانگه‌ى زۆرينه‌ى ره‌هاى سوورياييه‌كانه‌وه چيديكه به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك نييه و له پێناو هێنانه‌دى سووريايه‌كى ئارام ده‌بێت كۆتايى به ئه‌سه‌د بێت و چيديكه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێته‌وه".
هاوكات له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، كۆمه‌ڵگه‌ى جيهانى له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ى ئاڵوگۆڕى سياسييانه‌ى ده‌سه‌ڵات له سووريا رێككه‌وتن.
به گوێره‌ى ئه‌و گه‌ڵاڵه‌يه، له سه‌ره‌تاى ساڵى نوێ‌دا، به‌رهه‌ڵستكارانى ئه‌سه‌د، ده‌ست به دانووستان له‌گه‌ڵ رژێمدا ده‌كه‌ن.
دواتريش رێگه خۆشده‌كرێت بۆ درووستكردنى حكومه‌تى يه‌كڕيزى نيشتيمانى بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتيى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بكات.