كێ ده‌بێته براوه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر؟
به‌ربژێره‌كان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان
1ـ لیۆنێل مێسی ـ بارسێلۆنا
بۆ نۆیه‌مینجار له‌سه‌ر یه‌ك مێسی ده‌چێته سه‌رسه‌كۆی باشترینه‌كانی ساڵ، چوار جاریش خه‌ڵاته‌كه‌ی بردۆته‌وه، مێسی له 2015 نازناوی لالیگای به‌ده‌ستهێنا، له كۆی 38 یاریی له خولی ئیسپانیا 43 گۆڵی كردووه، 21 گۆڵیشی دروست كردووه، 4 كارتی زه‌ردیشی به‌ڕوویدا به‌رز كراوه‌ته‌وه.
مێسی نازناوی چامپیۆنس لیگیشی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه برده‌وه، له كۆی 13 یاری 10 گۆڵی تۆمار كردووه و 6 گۆڵیشی بۆ یانه‌كه‌ی درووست كردووه. ته‌نیا یه‌ك كارتی زه‌ردیشی وه‌رگرتووه..
لیۆ له جامی شای ئیسپانیاشی كه یانه‌كه‌ی نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له 6 یاریدا 5 گۆڵی تۆمار كرد، 4 گۆڵیشی بۆ هاوڕێیه‌كانی دروست كردووه و كارتێكی زه‌ردیشی وه‌رگرتووه.
مێسی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپای له دژی یانه‌ی سیڤییه برده‌وه، له‌و یارییه‌دا لیۆ 2 گۆڵی تۆمار كرد، به‌م شێوه‌یه یانه كه‌ته‌لۆنیایه‌كه بۆ پێنجه‌مینجار ئه‌م نازناوه‌ی برده‌وه.
2ـ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ـ ریال مه‌درید
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید، پێشتر 3 جار خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری برۆدته‌وه، له وه‌رزی رابردووی لالیگادا له كۆی 35 یاری، 48 گۆڵی تۆمار كردووه، 16 گۆڵیشی بۆ یانه‌كه‌ی دروست كردووه، 4 كارتی زه‌رد و یه‌ك كارتی سووریشی به‌ڕوویدا به‌رز كراوه‌ته‌وه.
ڕۆناڵدۆ له چامپیۆنس لیگ له 12 یاری، 15 گۆڵی تۆمار كردووه و 4 گۆڵیشی دروست كردووه، یه‌ك كارتی زه‌ردیشی وه‌رگرتووه.
كریس جامی جیهانی یانه‌كانی بۆ یانه‌ی شاهانه برده‌وه، هیچ گۆڵێكی له‌م پاڵه‌وانیه‌تییه تۆمار نه‌كرد، به‌ڵام دوو گۆڵی بۆ هاوڕێیه‌كانی دروست كرد.
كریس له جامی شای ئیسپانیا ته‌نیا 2 یاریی كرد و یه‌ك گۆڵیشی تۆمار كرد، له سووپه‌ری ئیسپانیایش، به‌شداریی هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام گۆڵی تۆمار نه‌كرد و ئه‌سیستیشی نه‌بووه و یه‌ك كارتی زه‌ردیشی وه‌رگرت.
3ـ نێیمار دا سیلڤا ـ بارسێلۆنا:
نێیمار دا سیلڤا، یاریزانی به‌رازیلی وه‌رزی رابردوو نازناوی لالیگا له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ده‌ستهێنا، له 33 یاریدا 22 گۆڵی تۆمار كرد، 9 ئه‌سیستی هه‌بوو، 6 كارتی زه‌ردیشی به ڕوویدا به‌رز كراوه‌ته‌وه.
له چامپیۆنس لیگیش نازناوه‌كه‌ی برده‌وه، له 12 یاری 10 گۆڵی تۆمار كرد، خاوه‌نی یه‌ك ئه‌سیست و یه‌ك كارتی زه‌رد بوو له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه، نێیمار جامی شای ئیسپانیاشی بۆ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان به‌ده‌ستهێنا، له 6 یاری 7 گۆڵی كرد، یه‌ك گۆڵ و یه‌ك كارتی زه‌ردیشی وه‌رگرت.
به‌ربژێره‌كان بۆ خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری جیهان
1ـ لویس ئینریكی ـ بارسێلۆنا
ئه‌و ڕاهێنه‌ره ته‌مه‌ن 45 ساڵه وه‌رزی 2014 ـ 2015 كه بۆ یه‌كه‌مینجار وه‌ك راهێنه‌ری تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه جامی شای ئیسپانیا، نازناوی لالیگا و چامپیۆنس لیگ و جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپاشی برده‌وه، پیشتریش ڕاهێنه‌ری تیپی دووه‌می یانه‌كه بووه.
2ـ پیپ گواردیۆلا ـ بایرن میونشن
ئه‌و ڕاهێنه‌ره ته‌مه‌ن 44 ساڵان، پێشتریش له 2011 ئه‌م خه‌ڵاته‌ی بردۆته‌وه، ئه‌مساڵیش به‌ربژێر كراوه‌ته‌وه، وه‌رزی ڕابردوو ئاستی یانه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی به‌ره‌و هه‌ڵكشان برد، ئێستایش له‌م وه‌رزه‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر به پێشخستنی یانه‌كه‌وه دیاره، پیپ نازناوی بۆندیسلیگای برده‌وه، له یاریی پێشكۆتایی چامپیۆنس لیگیش له به‌رانبه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا دوور خرانه‌وه، هه‌رچه‌نده له یاریگه‌ی خۆیان یارییه‌كه‌یان له بارسا برده‌وه، به‌ڵام له نێو یاریگه‌ی كامپ نۆ مێسی ده‌ردێكی پێكردن كه زه‌حمه‌ته هه‌رگیز له بیری بكه‌ن كاتێك هاتریكی له دژی تۆمار كردن.
3ـ خۆرخی سامپاولی ـ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی چیللی
ئه‌و ڕاهێنه‌ره به ڕه‌سه‌ن ئه‌رژه‌نتینییه كه ته‌مه‌نی 55 ساڵه توانی جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكای 2015 بۆ یه‌كه‌مینجار له میژوودا بۆ وڵاتی چیللی بباته‌وه، كاتێك له یاریی كۆتاییدا له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینی برده‌وه، ئه‌و ڕاهێنه‌ر له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی گه‌یانده لوتكه و جیهانی سه‌رسام كرد.
به‌ربژێره‌كان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پوشكاش
1ـ لیۆنێل مێسی لە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا له 30ـی ئایاری 2015 كه به‌هۆیه‌وه بارسێلۆنا نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، كاتێك بە سێ گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه، له‌و یارییه‌دا مێسی له ناوه‌ڕاستی یاریگه‌وه تۆپێكی له ئالڤێس وه‌رگرت و نیوه‌ی یاریزانه‌كانی ئه‌تڵه‌تیك بلباوی بڕی و گۆڵێكی سەرنجڕاكێشی تۆمار كرد . مێسی پێشتر 3 جاری دیكه له ساڵانی 2010، 2011، 2012 خه‌ڵاتی بۆشكاشی بردۆته‌وه، تاكه یاریزانه له مێژوو كه بۆ چواره‌مینجاره بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته به‌ربژێر بكرێت.
2ـ گۆڵی ئه‌لساندرۆ فلۆرێنزی، یاریزانی ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی رۆما له دژی یانه‌ی بارسێلۆنا له چامپیۆنس لیگ له 16/ ئه‌یلوولی 2015، له ناوه‌راستی یاریگه‌وه هاتنه ده‌ره‌وه‌ی تیر شتیگن ـی گۆڵپارێزی یانه‌ی بارسای به ده‌رفه‌ت زانی و له دووره‌وه لێدانێكی ئاراسته‌ی گۆڵی تیپه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كرد و یه‌كسه‌ر له تۆری گۆڵی بلوگرانای گیر كرد.
3ـ گۆڵی وێندێلی لیرای ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌ی به‌رازیلی كه له 11ـی ئاداری 2015 كه به شێوه‌ی ده‌بڵ كیك و به‌شێوازێكی هونه‌ری جوان له پاڵه‌وانییه‌تیی جۆیانۆی به‌رازیلی له دژی یانه‌ی ئاڵێتیكۆ جیۆنینسیا تۆماری كرد.
باڵۆن دۆر
هه‌ڵبژاردنی باشترینه‌كان ساڵ بۆ باشترین یاریزانان و راهێنه‌ر، له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی خه‌ڵاتی پوشكاش تایبه‌ت به جوانترین گۆڵی ساڵ، له رێگه‌ی ده‌نگی ڕاهێنه‌ر و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كان و ئه‌ندامانی فیفا له پیاوان و ئافره‌تان، هه‌روه‌ها له هه‌ر وڵاتێكیش ڕۆژنامه‌نووسێك مافی ده‌نگدانی هه‌یه.
بڕیاروایه له 11/1/2016 له باره‌گای سه‌ره‌كی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان له وڵاتی سویسرا و له شاری زیۆرخ ناوی باشترینه‌كان ڕابگه‌یه‌ندرێت.