خالید عوبێدی: راستييه‌كانتان بۆ ده‌گوازينه‌وه‌

وەزیری بەرگری عێراق|، خالید عوبێدی، رایگەیاند، دەرگای وەزارەتەكەیان كراوەیە بۆ ئاشكرا كردنی راستیيەكان و ھەموو زانیارییەكان دەخەنەڕوو.

 K24- ھەولێر

وەزیری بەرگری عێراق|، خالید عوبێدی، رایگەیاند، دەرگای وەزارەتەكەیان كراوەیە بۆ ئاشكرا كردنی راستیيەكان و ھەموو زانیارییەكان دەخەنەڕوو.

كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی بەرگری عێراق كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ وەزیری بەرگری و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەتەكە لە بەغدا رێكخست.

لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا خالید عوبێدی، وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند: "دەرگای وەزارەتەكەیان كراوەیە بۆ ئاشكرا كردنی راستیيەكان و ھەموو زانیارییەكان دەخەنەڕوو".

گوتیشی: "ئەم كۆنگرەیە بۆ نیشاندانی راستییەكانە و دەمانەوێت زانیاری ورد لە بارەی وەزارەت و لەشكر و چەك و تەقەمەنیيەكانی بخەنەڕوو رۆژنامەنووسانیش ئازادن بۆ ھەرپرسیارێك كە ئاراستەیان بكەن".

عوبێدی، ستایشی رۆژنامەنووسانی كرد و گوتى: "دەمانەوێت سوپاسی رۆژنامەنووسان بكەین بۆ رۆڵی نیشتیمان پەروەریان لە گواستنەوەى زانیارییەكان، دەبوایە زوتر لەگەڵتان كۆببینەوە، بەڵام بەھۆی بارودۆخی ناوچەكە بۆمان نەكراوە. لە رێگەی پەیوەندی لەگەڵ رۆژنامەنووسان، وەزارەتی بەرگری دەتوانێ زانیارییەكان بگەیەنێت بە رای گشتی، نامانەوێت وەڵامی كەس بدەینەوە تەنیا رستیيەكان رادەگەيه‌نین و ئامادەین بۆ ھەموو پرسیارێك".