ئه‌و یاریزانه بناسه كه درێسی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌پۆشێ
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
یانه‌ی بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی به‌رازیلی یانه‌ی فلۆمێنزی به‌رازیلی سه‌ركه‌وتوو بوو، پاش 11 ڕۆژی تریش كه ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌كرێته‌وه ڕاسته‌وخۆ درێسی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌پۆشێ.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، 19 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، ماڵپه‌ری Sportـی كه‌ته‌لۆنیا له بڵاو كراوه‌یه‌كدا هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ڕۆبێرت گۆنچالڤێزی ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی فلۆمێنزی به‌شێوه‌ی خواستن له لایه‌ن بارسێلۆناوه ڕاگه‌یاند.
ئه‌و یاریزانه كه له ئه‌كادیمیانی پێگه‌یاندنی یانه‌ی فلۆمێنزییه‌وه پێگه‌یشتووه، ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی 4 یاریی تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی كردووه و به یاریزانێكی به‌هه‌رمه‌ند و هیوای به‌رازیلییه‌كانیش وه‌سف ده‌كرێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌و یاریزانه له دواوه‌ی هێرشبه‌ران یاری ده‌كات و هه‌م خاوه‌نی لێدانی به‌هێزه و هه‌میش له ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی گۆڵ زۆر لێزانه.
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای دوو ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی یاریزانان، به‌وپێیه‌ی له ماوه‌ی دوو گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی ڕابردوو به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی له رێنماییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پیی جیهانی سڕ كرا بوو.