ئێران: رۆژانی داھاتوو 9 تۆن یورانیوم بۆ رووسیا رەوانە دەکەین
K24
عەلی ئەکبەر ساڵحیی، گەورە دانووستانكاری ئێران لە پرسی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە رایگەیاند کە وڵاتەکەی بڕی 9 تۆن یورانیوم رەوانەی رووسیا دەکات, وەک پابەندبوون بە رێكکەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ وڵاتانی 5+1.
بەپێی مەرجەکانی رێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی رۆژئاوا و ئەمریکا، دەبێ ئێران رێژەی یورانیومی ئەمبارکراوی خۆی بۆ ٣٠٠ کیلۆگرام کەمبکاتەوە.
عەلی ئەکبەر ساڵحیی راشیگەیاند: بۆئەوەی ئێران مەرجەکان بەدیبێنێت دەبێ ئەم بڕە یورانیۆمە رەوانەی رووسیا بکات.
هاوکات یۆکیا ئەمانۆ، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتومیی، رایگەیاند کە: ئێران ھەموو ھەنگاوەکانی بە تەواوی جێبەجێ کردووە، گوتیشی: "ئەستەم نییە سزا ئابوورییەکان لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی 2016 لاببرێن.