رووسیا له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی گرژییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێرانه
K24 – مۆسكۆ:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی فیدرالی رووسیا، رایگه‌یاند، "ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن گرژییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران چاره‌سه‌ربكرێت، نه‌وه‌ك قووڵتر بكرێنه‌وه".
سه‌باره‌ت به گرژی و كێشه‌كانی نێوان سعودیه و ئێران، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان24، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی فیدرالی روسیا، ئه‌ندرێ گلێبۆریچ به‌كلانۆڤ، رایگه‌یاند: "هیچ بنه‌مایه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان سعوودیه و ئێران رووبدات".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی فیدرالی رووسیا، هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌گرژییه‌كانی نێوان تاران و ریاز راگه‌یاند و گوتی: "ئێمه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین گرژییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێن، ناكۆكییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته قووڵتر ناكه‌ینه‌وه".
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، سعوودیه نمر ئه‌لنمر كه‌سایه‌تی شیعه‌ی له سێداره‌دا، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ریاز، كاردانه‌وه و ناڕه‌زایی توندی ئێرانی لێكه‌وته‌وه، كار گه‌یشته سووتاندنی باڵوێزخانه‌ی سعوودیه له تاران.
كاردانه‌وه‌ی سعوودیه به‌رامبه‌ر سووتاندنی باڵوێزخانه‌كه‌ی له تاران توندتر بوو، هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاند.