رۆژانی 23 و 24 ئەم مانگە لە ھەرێمی كوردستان پشووی فەرمیین

K24- هەولێر

حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند رۆژی چوارشەممە 23/12/2015 و رۆژی پێنجشەممە 24/12/2015 پشووی فەرمیین.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە: رۆژی چوارشەممە 23/12/2015 بەرامبەر رێکەوتی 12 مانگی رەبیعولئەوەل کە یادی لە دایکبوونی پەیامبەری ئیسلامە و و رۆژی پێنجشەممە 24/12/2015 بە بوونەوەی یادی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمیین".

سەفین دزەیی گوتیشی: "پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەكان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم موسوڵمانانی هەرێمی كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین و هیواخوازین ئەم یادە ببێتە مایەی پتەوتربوونی ریزەكانی گەل بۆ رزگاربوون لە تیرۆر و تیرۆریستان".

گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوکات گوتی: پیرۆزبایی گەرم لە برایانی مەسیحیی هەرێمی كوردستان و هەموو مەسیحییەكانی عیراق و جیهانیش دەكەین، بە ئومێدی ئەوەی ئەمساڵ هەموو ئاوارەكان بگەڕێنەوە زێد و ماڵی خۆیان و برایانی مەسیحیی لە ژیانێكی ئاسوودە و ئارامدا بژین".