زەیتی گوڵەبەڕۆژە قژ لە وشكبوون دەپارێزێت

ئەو خانمانەی قژیان تووشی وشكبوون دەبێت پێویستە زەیتی گوڵەبەرۆژە باكربێنن

K24

زۆرجار خانمان قژیان تووشی گرفتی وشكبوون دەبێت، باشترین رێگە بۆ پاراستنی قژ لە وشكبوون بەكارھێنانی زەیتی گوڵەبەرۆژەیە.

پسپۆرانی بواری جوانكاریی دەڵێن ئەو خانمانەی قژیان تووشی وشكبوون دەبێت پێویستە زەیتی گوڵەبەرۆژە باكربێنن.

پسپۆران چۆنێتی بەكارھێنانی زەیتی گوڵەبەڕۆژە رووندەكەنەوە و دەڵێن: بەر لەوەی زەیتەكە بەكاربھێنن دەبێ قژتان بە ئاو تەڕبكەن دوای ئەوە زەیتی گوڵەبەڕۆژە لە قژتان بدەن بۆ ماوەی كاتژمێرێك مەساجی پێبكەن دواتر بە ئاو بیشۆن و دەبێتە هۆی ئەوەی قژ بگەڕێتەوە دۆخی سروشتیی خۆی.