حكومه‌ت يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى بێ گۆڕان ئه‌نجامده‌دات
K24 – ھەولێر:
له دواى له كاردوورخستنه‌وه‌ى وه‌زيره‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، كابينه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا.
ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه، تاوتوێكردنى رەوشی ناوچەكە و كەمكردنەوەی خەرجی دامودەزگا حكومیيەكان ده‌بێت.
كۆبوونه‌وه‌كه له لايه‌ن سەرۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێم، نێچيرڤان بارزانى، به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێيدا باس له ئه‌نجامى كارى ئه‌و ليژنانه ده‌كرێت، كه پێشتر حكومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجييه‌كانى خۆى پێكيهێنابوون.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر كۆبوونەوەكە كوردستان24، پەیوەندی بە گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كرد بەردەست نەبوو.
له ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا، پارتى ديموكراتى كوردستان رێككه‌وتنى حه‌ڤده‌ى نيسانى 2014ى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌وشى نوێى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان، چوار وه‌زيرى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له پۆسته‌كانيان دوورخرانه‌وه.
به بڕيارى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، پۆسته به‌تاڵه‌كانى حكومه‌ت به شێوه‌ى وه‌كاله‌ت پڕكراونه‌ته‌وه.