ترێ چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشييه‌كانى دڵ
K24- هه‌ولێر
پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستيى له فه‌رنسا، ده‌ريانخستووه، تۆى ترێ چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشييه‌كانى دڵ و هه‌روه‌ها قژيش به‌هێز ده‌كات.
كۆمه‌ڵه پزيشكێك له فه‌ره‌نسا، توێژينه‌وه‌يه‌كيان له‌سه‌ر تۆى ترێ ئه‌نجامداوه، بۆيان ده‌ركه‌وتووه كه تۆى ترێ وا ده‌كات خوێن به ئاسانى به‌ناو مولوله‌كانى خوێن هاتووچۆ بكات و دڵ له لێدانى خێرا ئارام بكاته‌وه.
ئاماژه‌يان به‌وه‌شداوه، بوونی پۆلی فینۆل لە تۆی ترێدا به‌هۆكارێكى سه‌ره‌كى داده‌نرێت تا رێگری بكات لە نەخۆشی زەھایمەر و بیر چوونەوە و هه‌روه‌ها قژيش به‌هێز ده‌كات.