ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له‌م وڵاته قه‌ده‌غه كرا
K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن به‌لقیه، سوڵتانی وڵاتی برۆنای، هۆشداری ده‌داته موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ، ئاهه‌نگ نه‌گێڕن، به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سوڵتانی برۆنا، هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی ئه‌م بڕیاره بكات، 5 ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
به گوێره‌ی بڕیاری حه‌سه‌ن به‌لقیه، كریستیانه‌كانی ئه‌و وڵاته، به بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح، بۆیان هه‌یه له ماڵه‌كانی خۆیان ئاهه‌نگ بگرێن.
به گوێره‌ی بڕیاری وه‌زاره‌تی تایبه‌ت به كاروباری ئایینی ئه‌و وڵاته‌ش، هیچ موسڵمانێك بۆی نییه ئاهه‌نگ له دایكبوون و سه‌ری ساڵ بگێڕێت و به پێچه‌وانه‌وه پێنج ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانیا، رێگا به كریستیانه‌كانی ئه‌و وڵاته دراوه، ته‌نها له ماڵه‌كانی خۆیان ئاهه‌نگ بگێڕن و رێوڕه‌سمی ئایینییه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیان ساز بكه‌ن.
موسڵمانان له بڕۆنای رێژه‌ی 65% دانیشتووان پێكده‌هێنن، ئه‌مساڵیش بڕیاری دانانی داری كریسمس به‌بۆنه‌ی، له ریزی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانه.
نیگارا برۆنای به فه‌رمی ناوی (زه‌وی ئاشتی) له‌وڵاته‌كه‌ی خۆی ناوه و ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و دراوسێی مالیزیایه، به‌ڵام به به‌روارد له‌گه‌ڵ ئه‌و دراوسێیه له دوورگه‌ی بۆرنیۆ، برۆنای سیسته‌می ئیسلامییه‌كی "توندتر" له‌و وڵاته په‌یڕه‌و ده‌كات.
برۆنای وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی نه‌وت و گازی سرووشتی و زۆرینه‌ی دانیشتووانیشی موسڵمانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوزی و كریستیانیش تێدا ده‌ژی.