باش‌ترين داهێنانه ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی 2015
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی لیستی داهێنانی گۆڤاری تایمی ئه‌مه‌ریكی، "قه‌ڵه‌می هۆشمه‌ند"ی ئایپادی كۆمپانیای ئه‌پڵ، به یه‌كێك له باشترین داهێنانه‌كانی 2015 داده‌نرێت، قه‌ڵه‌مه‌كه به شێوه‌یه‌ك دروستكراوه، به هه‌مان شێوه‌ی قه‌ڵه‌می ئاسایی به‌كاردێت و ئه‌گه‌ر ده‌ستت به توندی له‌سه‌ر شاشه‌ی ئایپاده‌كه دابگری، ئه‌وا به شێوه‌یه‌ك تۆختر ده‌نووسێت، ئه‌مه‌ش سوودی زۆره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وێنه ده‌كێشن و پاترییه‌كه‌شی ده‌توانرێت بۆ ماوه‌ی 10 كاتژمێر به‌كاربهێنرێت.
له لیستی داهێنانه‌كانی گۆڤاری تایم، ئامێرێكی هاوشێوه‌ی بازنه‌یه، كه كۆمپانیای ستراولینگ به‌رهه‌می هێناوه و وه‌ك پلاسته‌رێك به قاچی منداڵه‌وه ده‌لێكنرێت، ئامێره‌كه هه‌موو زانیارییه‌كی ته‌ندروستی منداڵه‌كه، وه‌ك پله‌ی گه‌رمی و لێدانی دڵ له رێگای مۆبایله‌وه ده‌گه‌یه‌نێته دایك و باوكی منداڵه‌كه.
جۆره پێڵاوێكی تایبه‌تی كۆمپانیای نایك، كه تایبه‌ته به منداڵه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له لیسته‌كه‌دا هاتووه، كۆمپانیای نایك له‌سه‌ر داوای منداڵێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، پێڵاوێكی به‌رهه‌مهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به ئاسانی له پێ بكرێت و دابكه‌ندرێت و ناو له‌و جۆره پێڵاوه‌ش نراوه فلای ئایز.
داهێنانی چاویلكه‌یه‌كی تایبه‌ت، كه ده‌توانرێت كارلێك له‌گه‌ڵ ئه‌و جیهانه‌دا بكرێت كه به‌هۆی ئه‌و چاویلكه‌یه‌وه ده‌بینرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه نوێیه له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی زیاتردایه، به‌ڵام كۆمپانیی ئێچ تی سی، پێشبینی ده‌كات سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاو به‌ده‌ستبهێنێت.
به بڕوای هه‌ندێك كه‌س، بوونی كامێرا له مۆبایلی كه‌سانی نابینا هیچ سوودێكی نییه، به‌ڵام به هۆی ئه‌پلیكه‌یشنی "بی مای ئایز"ی تایبه‌ت به نابینایان، یارمه‌تییان ده‌دات به‌هۆی كامێرای مۆبایله‌كانییانه‌وه شته‌كانی ده‌وروبه‌رییان ببینن، ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی نابینایانی دانیماركه‌وه په‌ره‌ی پێدراوه، سه‌رنجی به‌شێكی زۆر له زانایانی جیهانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
داهێنانی "هۆلۆلێنز" له‌لایه‌ن كۆمپانیای مایكرۆسۆفته‌وه گرنگی زۆری پێدرا، به‌كارهێنه‌ری ئه‌و داهێنانه ده‌توانێت ئه‌و جیهانی له خه‌یاڵی خۆی دروستی ده‌كات ته‌نها له‌یه‌ك ژووردا جێگای بكاته‌وه، جیا له یاریكردن، داهێنانه‌كه بۆ ئه‌ندازیاران و پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ری به سووده.
پێگه‌ی پۆبلی ساینس، جۆره گڵۆپێكی هۆشمه‌ندی كۆمپانیای ستۆكی به یه‌كێك له باشترین داهێنانه‌كانی 2015 دیاریكردووه، گڵۆپه‌كه له‌كاتی جێهێشتنی ژووره‌كه‌دا ده‌كوژێته‌وه و هه‌ست به رووناكی به‌یانییانیش ده‌كات و له‌خه‌و هه‌ڵتده‌ستێنێت، ئه‌گه‌ر كاته‌كانیشیت به‌دڵ نه‌بوو، ده‌توانی پڕۆگرام و كاته‌كانی بگۆڕی.
به شێك له وڵاتانی هه‌ژاری ئه‌فریقا و جیهانی سێیه‌م، له‌ده‌ست كه‌می ئاوی پاك بۆ خواردنه‌وه ده‌ناڵێنن، تیری دانكۆڤیچی زانای ئه‌مه‌ریكی، كتێبێكی داهێناوه، كه لاپه‌ڕه‌كانی وه‌ك پاڵاوگه‌یه‌ك بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاو به‌كاربهێنرێت وپرۆژه‌ی ئه‌و خانمه زانایه، تا ئێستاش كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و په‌ره‌ی پێده‌درێت، به‌ڵام ده‌كرێت یارمه‌تی ملیۆنان كه‌س بدات و له‌كۆڵ كه‌مئاوییانی بكاته‌وه.
توێژه‌رانی سویسرا، جۆره جلوبه‌رگێكی تایبه‌تییان بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان دروستكردووه كه وزه ده‌دات به‌و ئه‌ندامانه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ كه له‌دوای پێكانییان به‌شێكیان له‌كاركه‌وتوون، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی جووڵه‌ی پێ بكه‌ن، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی لێدانی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه، توانای رۆیشتنییان نه‌ماوه.
فه‌رمانبه‌رێكی میكانیكی مۆتۆرسیكلی به‌رازیل، رایگه‌یاند كه ئه‌و له جیاتی به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی و ته‌نها به یه‌ك لیتر ئاو، ده‌توانێت 500 كیلۆمه‌تر ببڕێ, دواى ئه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له وڵاته‌كه‌یدا به‌ردوامه هه‌ڵده‌كشا، ریكاردۆ ئیسفیدۆ به‌هره‌و تواناكانی خۆی به‌كارهێناوه و سوودى له كتێبی بابه‌تی كیمیای كوڕه‌كه‌ی له په‌ره‌پێدانی مۆتۆر سیكله‌كه‌یدا وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه: دوێچه ڤیله