ناوی باشترین یاریزانی فه‌ره‌نسا بۆ 2015 ڕاگه‌یاندرا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له كۆتایی ساڵ فیدراسیۆنی وڵاته‌كان باشترین یاریزانی ساڵ له‌سه‌ر ئاستی وڵاته‌كه‌یان دیاریی ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆیش فه‌ره‌نساییه‌كان باشترین یاریزانی وڵاته‌كه‌یان ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 22 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، به‌پێی پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا هه‌ڵبژاردنی بۆ دیاریكردنی باشترین یاریزانی 2015ـی فه‌ره‌نسا كرد، دوای كێبركێیه‌كی زۆر له نێوان 5 ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی، دواجار بلیس ماتویدی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی پاریس زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا و وه‌ك باشترین یاریزانی 2015ـی فه‌ره‌نسا دیاریی كرا،
یاریزانه به‌ربژێره‌كانیش بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه به‌پێی ئه‌م ریزبه‌ندییه‌ی خواره‌وه بوون:
1ـ بلیس ماتویدی ـ پاریس سان جێرمان
2ـ پۆڵ پۆگبا ـ یوڤێنتووس
3ـ ئه‌نتوان گریزمان ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید
4ـ راڤائێل ڤاران ـ ریال مه‌درید
5ـ ئه‌لێكسانده‌ر لاگازێتی ـ لیۆن