ئه‌گه‌ر كه‌مخوێنى كيوى ده‌رمانه‌

چينييه‌كان ده‌ڵێن كيوى ده‌رمانه‌ و بۆ كه‌مخوێنى باشترين چاره‌سه‌رى سرووشتييه‌.

K24 – هه‌ولێر:

بە گوێرەی توێژینەوەیەكی پسپۆرانی بواری خۆراك لە چین، كیوی بە سوودە بۆ كەم خوێنی.

بەگوێرەی توێژینەوە چینیەكە كیوی رێگری لە كەم خوێنی و كەم بوونەوەی رێژەی ئاسن ده‌كات لە لەشی مرۆڤدا.

ھەروەھا ئاماژەیان بەوەداوە رێژەی ڤیتامین سی ناو كیوی وەكو دژە ئۆكسیدێك وایە رێگری لە نەخۆشی شێرپەنجە دەگرێت و كاریگەری باشی ھەیە لەسەر چاو.

میوەی كیوی بۆ یەكەمجار لە نیوزلەندا دۆزرایەوە، بەڵام چین یەكەم وڵاتی بەرھەم ھێنی كیویە لە جیھان.