ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بزانه
K24 ـ هه‌ولێر
یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بۆ 2015 ـ 2016 ده‌ستی پێ كرد، یانه‌ی زاخۆ به بردنه‌وه‌ی له ده‌رگه‌ی خوله‌كه‌ی دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 24 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، شه‌مه‌نده‌فه‌ری وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان كه‌وته ڕێ.
له شارۆچكه‌ی پیرمام یانه‌ی ئارارات میوانداریی یانه‌ی زێره‌ڤانی پاڵه‌وانی 3 وه‌رزی رابردووی خوله‌كه‌ی كرد، یارییه‌كه‌یش به یه‌كسان بوون به گۆڵێك كۆتایی هات.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا یانه‌ی كه‌ركووك بووه میوانی یانه‌ی زاخۆ، یارییه‌كه‌یش به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه و جه‌ماوه‌ر كۆتایی هات.
له شارۆچكه‌ی كه‌لاریش، یانه‌ی هه‌ندرێنی شاری هه‌ولێر رووی كرده گه‌رمیان بووه میوانی یانه‌ی شێروانه، یارییه‌كه‌یش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له 2006ـه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، له یه‌كه‌مین وه‌رزی خوله‌كه‌یش یانه‌ی دهۆك نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی بروسك و هه‌ولێریش هه‌ڵگری 2 نازناوی خوله‌كه‌ن، یانه‌ی هه‌ندرێنیش بووه پاڵه‌وانی وه‌رزی 2010 ـ 2011، یانه‌ی زێره‌ڤانی شاری دهۆكیش هه‌ڵگری نازناوی 3 خولی له‌سه‌ریه‌كی رابردووه.