هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له‌ رومادى بۆردومانى داعش ده‌كات

پرۆسه‌ى رزگاركردنى شارى رومادى له‌ خۆرئاواى عێراق به‌رده‌وامى هه‌يه‌.

K24 – رومادى:

پرۆسه‌ى رزگاركردنى شارى رومادى له‌ خۆرئاواى عێراق به‌رده‌وامى هه‌يه‌. فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش كۆمه‌كى ئاسماينى سووپاى عێراق ده‌كه‌ن.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا، هاوپه‌يمانێتييه‌كه‌ رايگه‌ياندووه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى ئه‌مريكا له‌ رومادى به‌ده‌م هاوكاريكردنى سووپاى عێراقه‌وه‌ چوون و بۆردومانى چه‌كدارانى داعشيان كردووه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كان 27 جار چه‌كدارانى داعشيان له‌ شاره‌كه‌ بۆردومانكردووه‌.

رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، سووپاى عێراق پرۆسه‌ى رزگاركردنى شارى رومادى ده‌ستپێكردووه‌.

رومادى له‌ مانگى ئايار/ مايۆى رابردوودا له‌ لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ داگيركرا.

به‌رپرسانى سه‌ربازى عێراق ده‌ڵێن: شه‌ڕى رزگاركردنى رومادى چه‌ند رۆژێكى پێويسته‌.

ئه‌گه‌ر رومادى رزگار بكرێته‌وه‌، سووپاى عێراق دواى تكريت، دووه‌م گه‌وره‌ شار له‌ ده‌ستى داعش رزگار ده‌كه‌ن.