كریستیانە ئاوارەكانی سلێمانی: ته‌نيا هه‌رێم هاوكارى كردووين

به‌شێكيان ده‌يانه‌وێت روو له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكه‌ن.

K24 – سلێمانى:

ئاوارە كریستیانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، باس لە ئاستەنگ و نەھامەتیەكانی ژیانیان دەكەن. دەڵێن: تەنيا حكومەتی ھەرێم ھاوكاریكردووین و ھیچ كام له‌ بەرپرسانی حكومەتی بەغدا سەردانیشیان نەكردووین.

ژمارەیەك لە كریستیانەكانی عێراق كە ھەندێكیان زیاتر لە ساڵێكە بەھۆی ھاتنی چەكدارانی داعش شارەكانیان جێھێشتووە و لە كەمپەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێن، لە بارەی ژیان و گوزەرانیان لە ھەرێمی كوردستان بۆ كوردستان24، دەدوێن و باس لە ئاستەنگ و نەھامەتیەكانی ئاوارەبوونیان دەكەن.

لە بارەی ھاوكاری كردنیان دەڵێن: "ھیچ رێكخراوێك و بەرپرسانی حكومەتی عێراق سەردانیان نەكردووین و ھاوكاریان نەكردووین. تەنھا حكومەتی ھەرێم ھاوكاری كردین".

یەكێك لەو ئاوارانە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئه‌وان داواى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كه‌ن و نايانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ موسڵ.