داعش 25 چه‌كدارى خۆى گوله‌باران ده‌كات
K24 – حه‌ويجه:
داعش له حه‌ویجه 25 چه‌كدارى خۆى به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه و له ناو بازاڕى شارۆچكه‌كه‌دا گوله‌بارانكرد.
رۆژنامه‌ی سه‌باح ئه‌لجه‌دید له هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه، چه‌كدارانى داعش له ناو شارۆچكه‌ی حه‌ویجه رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى نائاسايى بوونه‌ته‌وه و په‌رته‌وازه‌بوون به هێزه‌كانيانه‌وه دياره.
رۆژنامه‌كه له زارى سه‌رچاوه‌ى زانيارى خۆى له ناو حه‌ويجه ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان چه‌كدارانى داعش به‌ره‌و شارۆچكه‌ی شه‌ڕگات راده‌كه‌ن و به‌و هۆيه‌وه، ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له حه‌ویجه كه‌مبوونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به تۆمه‌تى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى كوژراوون، رۆژنامه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، چه‌كدارانى داعش، به تۆمه‌تی (ناپاكی و هاوكاری هێزه ئه‌منیيه‌كان)، ئه‌و چه‌كدارانه‌يان داوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژى فيشه‌ك