به‌ هۆى داعشه‌وه‌ ناوى خۆى ده‌گۆڕێت

داھاتی كۆمپانیای (ئەیۆنیس Ionis)، لە دوای ھێرشەكانی پاریس بە رێژەی 4% دابەزيوه‌.

K24 – پاريس:

داھاتی كۆمپانیای (ئەیۆنیس Ionis)، لە دوای ھێرشەكانی پاریس بە رێژەی 4% دابەزيوه‌.

لەدوای راوێژكارییەك كە یەك ساڵی خایاند، كۆمپانیای (ئیزیس فارما Isis Pharma)ی تایبەتمەند بە بەرھەمهێنانی دەرمان، بڕیاریدا ناوی خۆی بگۆڕیت تاوەكو لەگەڵ ناوە كورتكراوەكەی داعش بە زمانی ئينگلیزی isis تێكەڵ نەكرێت.

كۆمپانیایەكە لە 22ی مانگەوە، ناوی نوێی خۆی دەكاتە (ئەیۆنیس Ionis).

لین بارشاڵ، سەرۆكی جێبەجێكاری ئۆپەراسیۆنەكانی كۆمپانیایەكە رایگەیاند، "ئێمە ناوی كۆمپانیایەكەمان گۆڕی بۆ ئەوەی كە كاتێك خەڵك بەرھەمەكانمان دەكڕن، بیرلە دەرمانی چەرەسەری و رزگاركردنی ژیانییان بكەنه‌وه‌".

سارا بۆیس، بەڕێوبەری جێبەجێكاری بازاركردن لە كۆمپانیایەكە ئاشكرایكرد، گفتوگۆكردن لەسەر گۆڕینی ناوی كۆمپانیا یەك ساڵی خایاند".

داھاتی كۆمپانیای (ئەیۆنیس Ionis)، لە یەكەم رۆژی دوای ھێرشەكانی پاریس لە 13ی تشرینی دووەم / نۆڤەمبەری رابردوو، بە رێژەی 4% دابەزیبوو، له‌بەر ئەوەی خەڵكی زۆر رقییان لە ناوی (داعش Isis) بوو كە كاریگەریی لەسەر بەرھەمەكانی كۆمپانیایەكە ھەبوو.