داعش لە مووسڵ 838 ژنی گولەباران كردووە

ژماره‌يه‌ك له‌و ژنانەی لە لایەن داعشەوە كوژراون، پاڵێوراوی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەنجوومەنی پارێزگاكانى عێراق بوون.

 K24 – مووسڵ:

فەرماندی پۆلیسی مووسڵ، زنوون ئەلسبعاوی، راگەیاندووە، داعش لەسەرەتای دەستبەسەرداگرتنی مووسڵەوە، تا ئێستا 837 ژنی گولەباران كردووە.

فەرماندەی پۆلیسی مووسڵ، گوتی: "دادگای شەرعی داعش دوای ئەوەی حوكمی كوشتنى بۆ ئەو ژنانە دەركردووە، له‌ لايه‌ن چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه‌وه‌ گوله‌بارانكراوون و دواتر ته‌رمه‌كانيان رەوانەی پزشكی دادوه‌رى مووسڵ كراوون".

زنون ئەلسه‌بعاوی، گوتیشی: "زۆربەی ئەو ژنانەی لە لایەن داعشەوە كوژراون، پاڵێوراوی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەنجوومەنی پارێزگاكان و ژمارەیەكیشیان كارمەندی حكوومەت، شارەوانییەكان، وەزارەتی پەروەردە، پارێزەر، ژنانی ماڵەوە و ئارایشگەر بوون و بە پاساوی جۆراوجۆر كوژراوون".