سه‌رۆكی چیك: شه‌پۆڵی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌وروپا داگیركارییه‌كی رێكخراوه
K24 – هه‌ولێر:
له‌په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زایینی، میلۆس زیمان سه‌رۆكی چیك بۆ گه‌له‌كه‌ی رایگه‌یاند، شه‌پۆڵی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌ورپا داگیركردنێكی رێكخراوه‌و له په‌یامه‌كه‌یدا داوای له لاوانی عێراق و سوریا كرد، له بری كۆچكردن چه‌ك هه‌ڵگرن دژی رێكخراوی داعش.
له‌په‌یامه‌كه‌یدا زیمان گوتی: "من باوه‌ڕی ته‌واوم هه‌یه ئێمه رووبه‌ڕووی داگیركردنێكی رێكخراو بووینه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی رووده‌دات جولانه‌وه‌و شه‌پۆلی هه‌ڕه‌مه‌كی په‌نابه‌ران نیه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی وڵاتی چیك له په‌یامه‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ده‌شێ هاوسۆزی په‌نابه‌رانی به‌ته‌مه‌ن و نه‌خۆش و منداڵ بین، ناوبراو بۆچوونی خۆی خسته‌ڕوو كه پێویسته له‌سه‌ر لاوانی په‌نابه‌ر، بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان بۆ به‌شداریكردن له جه‌نگی گروپه جیهادییه‌كان.
زیمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد زۆربه‌ی په‌نابه‌رانی نایاسایی له‌ته‌مه‌نی گه‌نجیدان و زۆربه‌یان سه‌ڵتن و ته‌ندروستیه‌كی باشیان هه‌یه، سه‌رۆكی چیك ئه‌و پرسیاره‌ی وروژاند بۆچی ئه‌و لاوه په‌نابه‌رانه چه‌ك هه‌ڵناگرن و دژی چه‌كدارانی داعش و له‌پێناوی ئازادی ناجه‌نگن، هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌ی سه‌ری ساڵدا هاتووه، جێهێشتنی وڵات له‌لایه‌ن لاوانه‌وه زیاتر توندڕه‌وی به‌هێزده‌كات .
ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆكی چیك له‌سه‌روبه‌ندی سه‌ری ساڵی زایینی، له‌كاتێكدایه به‌پێی ئاژانسه جیهانیه‌كان، ساڵی 2015 زۆرتری كۆچبه‌ر روویان له وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه .
سه‌رچاوه: دوێتچه‌ڤێله