پارتە راستڕەو و چەپڕەوەكانی فەرەنسا هاوههڵوێستن
K24 – پاريس:
میدیاكانی فەرەنسا دەڵێن ھەمواركردنەوەی دەستووری وڵات پارتەكانی فەرەنسا كۆدەكاتەوە، سەرەڕای ناجێگیری باری ئەمنی، بەڵام شەقامی شانزەلیزێ جەنجاڵترینە.
پارتە راستڕەو و چەپڕەوەكانی فەرەنسا ھاوڕان لەسەر ھەمواركردنەوەی دەستوور.
رۆژنامەی ژۆرناڵی فەرەنسی نووسیویەتی تەواوی پارتەكانی فەرەنسا ھاوڕان دەستوور ھەموار بكرێتەوە و رەگەزنامە لە توندڕەوەكان وەربگیرێتەوە.
فەرهنسا ساڵێكی خوێناوی بەڕێكرد
ئاژانسەكانی فەرهنسا دەڵێن ئەمساڵ ساڵێكی خوێناوی وسەخت بوو بۆ فەرەنسیيەكان.
خۆپیشاندان دژ بە عەرەبەكان بەردەوامی ھەیە
لمۆندی فەرەنسی نووسیوویەتی 5 رۆژە خۆپیشاندان لە شاری ئەژاسیۆی ھەرێمی كۆرسیكا دژ بە عەرەبەكان بەردەوامە.
تەلەڤزیۆنی ئەوروپا یەكی فەرەنسی لە ماڵپەڕەكەی نووسیویەتی سەرهڕای ناجێگیری باری ئەمنی ھێزێكی زۆر لەناو پاریس بڵاوەی پێكراوە، بەڵام شەقامی شانزەلیزێ لە پاریس ھاوشێوەی ساڵانی رابردووە جەنجاڵترینیانە.
فرانس 24 نووسیویەتی فەرەنسا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە سووریا یەكێك لە پیلاندانەرانی ھێرشەكانی پاریس كوشتووە.
ئەوروپا یەكی فەرەنسی نوسییوویەتی شەقامەكانی برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا ھاوشێوەی سەربازگاكان ھێزێكی زۆر بڵاوەیان پێكراوە.
پۆلیسی بەلژیكا دوێنێ رایگەیاند، لە ئاھەنگەكانی ساڵی نوێدا ئەوروپا رووبەڕووی ھێرشی چەكداری دەبێتەوە، دوای ئەوە رایانگەيهندرا، كەوا دوو تەقینەوەیان پوچەڵكردووهتەوە، ھێزێكی زۆریان بڵاوە پێكردووە لە ناوشارەكاندا.