سۆلاف كورده و دنياى عه‌ره‌بيى سه‌رقاڵكردووه
K24 – هه‌ولێر:
کچە ئەکتەر، پێشکەشکار و شانۆکاری شۆخ و شەنگی عیراقی "سۆلاف جەلیل" کوردە و خەڵکی باشوری کوردستانە. ئه‌و لە ئەردەن لە ساڵى ١٩٨٧ لەدایكبووە. سەرەتای کارکردنی دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی ١٠ ساڵی.
سه‌ره‌تا لە فیلمی منداڵانەوە دەستیپێکردووه. پاشان پێشکەشکاری بەرنامەی منداڵان بووە لە کەناڵی "الحرية" ، پاشان لە دراما و چه‌ند به‌رهه‌مێكى سينه‌ماييدا بەشداریکردووه. نازناوی "ساندرێلای شاشەی عیراقی" پێ بەخشراوە. سۆلاف لە لاپه‌ڕه‌ى تايبه‌تيى خۆى لە فەیسبووك ئاماژەی بە کوردبوونی خۆی داوە.
وێنەی ملوانکەکەی کە ناوی سۆلاف نەخشەکەیەتی، بووه‌ته جێگای باس و خواسی عێراقیەکان، بە رێنوسی کورديی نوسراوە "سۆلاف" کە پیتی 'ۆ' لە ڕێنوسی عەرەبیدا نییە. سۆلاف ، کاری لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندە بەناوبانگە عیراقیيەکاندا کردووە، لەوانە ماجد یاسین، ئه‌ياد رازى و زۆری ديكه‌ش. ئێستا خاوەنی کۆمەڵێك لە بەرنامە، فیلم، دراما و شانۆیە. چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێت لە ساڵانی ئایندەدا ناوی بچێتە نێو هونەرمەندە ناوداره‌كانى ناوچه‌كه.
سۆلاف خاوەنی بڕوانەمەی بەکالۆریۆسە لە زمان، لە ساڵی ٢٠٠٨ خەڵاتی باشترین ئەکتەری دەرکەوتووی پێبەخشرا لە چوارده‌يه‌مين ميهره‌جانى راگه‌ياندنى عه‌ره‌بيى كه له ميسر به‌ڕێوه‌چوو.
ئا: ئیدریس پاڵانی