داعش به‌رپرسيارێتى په‌لاماره‌كه‌ى سپايكه‌ر ده‌گرێته ئه‌ستۆ
K24 – به‌غدا:
رێكخراوى داعش، له رێگه‌ى هه‌ژماره‌كانى خۆيه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌رپرسيارێتى ئه‌و په‌لاماره چه‌كدارييه‌ى گرته ئه‌ستۆ كه 5 خۆكوژ كردبوويانه سه‌ر سه‌ربازگه‌ى سپايكه‌ر، له سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌ديندا.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه هه‌واڵييه‌كان، پێنج چه‌كداری خۆكوژی داعش، هێرشيانكردووه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر له سنوری شاری تكریت.
له باره‌ى ژماره‌ى چه‌كداره خۆكوژه‌كانه‌وه، جياوازى هه‌يه و كه‌ناڵى عه‌ره‌بييه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه شه‌ش چه‌كدارى خۆكوژ بوونه و دوانيان له ده‌روازه‌ى سه‌ربازگه‌كه خۆيان ته‌قاندووه‌ته‌وه و چواره‌كه‌ى ديكه‌يان به‌ر له‌وه‌ى بگه‌نه ئامانجه‌كانيان له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه كوژراوون.
كه‌ناڵى دوێتچه‌ڤێله، به وه‌رگرتنى زانيارى له ئاژانسه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ى دووپاتكردووه‌ته‌وه، دوو چه‌كدارى خۆكوژى داعش له ده‌روازه‌ى سه‌ربازگه‌كه خۆيان ته‌قاندووه‌ته‌وه و 3 چه‌كدارى ديكه‌شيان دزه‌يان كردووه‌ته ناو سه‌ربازگه‌كه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى پۆليسى عێراق، له ئاكامى ئه‌و هێرشه‌دا 15 پۆليس كوژراوون و زياتر له 20 كه‌سى ديكه بريندار بوون.