داعش هەڕەشە لە وڵاتێكى ئهوروپا دەكات
K24 – لهندهن:
لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا داعش بە تۆمەتی سیخوڕییكردن پێنج هاووڵاتیی بریتانیای كوشت و پەیامێكی پڕ لە هەڕەشەى ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كرد.
له ههژمارێكى خۆيدا، رێكخراوى داعش، گرتەیەكی ڤیدیۆیی نوێى بڵاوكردەوە تێیدا كەسێكی دەمامكدار پەیامێك ئاراستەی دەیڤید كامیرۆن، سەرۆك وەزیرانی بریتانیا دەكات و بە كۆيلهى ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ناوى دەبات به تايبهتى له پرسى بەرەنگاربوونەوەی داعشدا.
وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، كەسە دەمامكدارەكە پەیامێكی پڕ لە هەڕەشە ئاراستەی بریتانیا و سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە دەكات و دەڵێ: "دوور یا نزیك لە ناو وڵاتەكانتان هەڵدەكوتینە سەرتان".
دواتر لە گرتە ڤیدیۆییەكە منداڵێك بە جلی سەربازییەوە دەردەكەوێت و بە دەستی چەپی ئاماژە بۆ شوێنێك دەكات و دەڵێ: "سیخوڕەكانی بریتانیا لێرە دەكوژین، دواتریش پێنج كەس بە پۆشاكی پرتەقاڵییەوە لەبەردەم پێنج كەسی دەمامكدار دەردەكەون، لەسەر ئهژنۆ دانیشتوون و بە دەمانچە لەپشتەوە ئەو كەسانە دەكوژرێن".
بە گوتەی چەكدارەكەی داعش ئەو پێنج كەسە "سیخوڕی بریتانیان".