شەربەتی ھەنار باشترین دەرمانە بۆ گەدە
K24 – ههولێر:
توێژینەوەیەك، لە زانكۆی بۆستن لە ئەمریكا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە شەربەتی ھەنار باشترین چارەسەرە بۆ گەدە.
بە گوێرەی توێژینەوەكە، خواردنهوهی شەربەتی ھەنار بە مەرجێك توێژاڵە تەنكەكانی ھەنار لەگەڵیدا بكرێت بە شەربەت، باشترین چارەسەرە بۆ نەخۆشییەكانی گەدە و ئهو توێژينهوهيه دهريخستووه كاريگهرييهكانى تهندرووستترن له كاريگهرى دهرمانى كيميايى.
ھەروەھا ئاماژەیان بەوەداوە، ھەنار سوودی زۆره بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان ھەیە و به باشترین چارەسەرى دەزانن بەوەی كاریگەری باشی ھەیە و دڵ بەھێز دەكات.
دەشڵێن شەربەتی ھەنار بەرەنگاری خانەكانی شێرپەنجە دەبێتە كە لەش درووستیان دەكات.