كاتی یارییه دواخراوه‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا بزانه
K24 ـ هه‌ولێر
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا كاتی یارییه دواخراوه‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای له به‌رانبه‌ر یانه‌ی سپۆرتینگ خیخۆن دیاریی كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 4ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی Sportـی كه‌ته‌لۆنیا به‌پشتبه‌ستن به لێدوانێكی ئه‌ندامێكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڵاوی كردبووه‌وه كه یارییه دواخراوه‌كه‌ی یانه‌ی بارسا له رۆژی 17ـی مانگی داهاتوو ده‌بێت.
ئه‌م یارییه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی به‌شداریكردن له جامی جیهانی یانه‌كه‌یان دواخرا بوو.
یانه‌ی بارسێلۆنا كه ئێسته خاوه‌نی 39 خاڵه، ئه‌م هه‌فته پێشه‌نگی لا لیگا له‌ده‌ستداو بۆ خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه گه‌رایه‌وه، یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید به 2 خاڵ پێشی كه‌وت و لوتكه‌شی گرت.