به‌ڤيديۆ.. چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر دوو دووپشك به‌شه‌ڕ بێن؟
K24 هه‌ولێر
ئاشكرايه دووپشك يه‌كێكه له زينده‌وه‌ره مه‌ترسيداره‌كان، به‌جۆرێك ژه‌هره‌كه‌ى ئه‌گه‌ر بچێته لاشه‌ى هه‌ر مرۆڤێك ياخود گيانله‌به‌رێك، راسته‌وخۆ ده‌يكوژێت ياخود ده‌يخاته حاڵه‌تێكى ناته‌ندروسته‌وه، جگه له‌مه‌ش دووپشك زياتر حه‌زى به جێگه‌ى ته‌سك و ته‌نگه‌به‌ر و وشك و گه‌رم ده‌كات، بۆيه زۆرجار خۆى له ژێر به‌ردێكه‌وه ياخود نێوان ديوارێكه‌وه حه‌شارده‌دات، هه‌ر كاتێكيش باس له دووپشك ده‌كرێت، مرۆڤ راسته‌وخۆ هه‌ست به ترس و دڵه راوكێ ده‌كات، چونكه گيانله‌به‌رێكى ترسناكه.
ئه‌گه‌ر هاتوو دوو دووپشك به‌شه‌ڕهاتن، ئه‌و كاته ده‌بێ يه‌كێكيان بمرێت، رووتره بڵێن نابێ شه‌ڕه‌كه كۆتايى پێ بێت تا ئه‌و كاته‌ى يه‌كێكيان ده‌كوژرێت، هه‌روه‌ك له‌م پارچه ڤيديۆيه‌ى خواره‌وه كه كه‌ناڵى ناشيۆناڵ جيۆگرافيك بڵاويكردووه‌ته‌وه، تێدا شه‌ڕى نێوان دوو دووپشك روون ده‌كاته‌وه، به‌جۆرێك هه‌ريه‌كه‌يان هه‌وڵده‌دات ئه‌وه‌كه‌ى تريان بكوژێت، دياره ئه‌ميش له‌رێگه‌ى ژه‌هره‌كه‌يانه‌وه، به‌شێوازێك هه‌ريه‌كه‌يان هه‌وڵده‌دات شوێنێك ده‌ستنيشان بكات بۆ ئه‌وه‌ى ژه‌هره‌كه‌ى بخاته ناو جه‌سته‌ى ئه‌وى تريانه‌وه.