زانست پياوێك به‌خته‌وه‌ر ده‌كات
K24 – له‌نده‌ن:
پياوێك، به هۆى ئه‌وه‌ى له منداڵييدا هه‌سته‌وه‌رى سێكسى له‌ده‌ستدابوو، له رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى و پرۆسه‌يه‌كى زانستيى نوێى پزيشكييه‌وه توانرا له‌و گرفته‌ى رزگاربكرێت و له‌مه‌ودوا ده‌توانێت ژيانى هاوسه‌رگيرى پێكبهێنێت.
عه‌باد، ئه‌و كاته‌ى له ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵيدا بوو، به هۆى رووداوى ئۆتۆمبێله‌وه ئه‌ندامێكى هه‌ستيارى جه‌سته‌ى له‌ده‌ستدا و ئيدى وه‌ك كوڕێك نه‌يده‌توانى هه‌ست به هه‌سته‌وه‌ره‌كانى چێژ و سێكس بكات.
رووداوه‌كه به جۆرێك بوو، كه عه‌باد كه‌وتبووه سه‌ر شه‌قامێك، ئۆتۆمبێل لێيدابوو، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو نزيكه‌ى شه‌ش سه‌د پێ به دواى خۆي‌دا رايكێشابوو. به‌و هۆيه‌وه يه‌كێك له رانه‌كانى زۆر به سه‌ختى بريندار بوو.
بۆ يه‌كه‌مجار له 2012، نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى وردى بۆ ئه‌نجامدرا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت هه‌سته‌وه‌رى سێكسى له‌و گرفته رزگار بكرێت كه تووشى بوو بوو.
پزيشكه‌كان پێيان راگه‌ياندبوو، پێويسته نه‌شته‌رگه‌رى چوكى بۆ ئه‌نجامبده‌ن. درێژى ئه‌ندامى نێرينه‌ى بۆ هه‌شت ئينج بگه‌ڕێننه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت له 2015 په‌ره به پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى بدرێت و نه‌شته‌رگه‌رى ديكه‌ى بۆ ئه‌نجامبدرێت.
رۆس، كه چالاكێكى بوارى ئازادى سێكسه ده‌يه‌وێت وه‌ك يه‌كه‌م كه‌س ژوان له‌گه‌ڵ عه‌باددا بگرێت. بۆ ئه‌وه‌ش زۆرتر هانيداوه سوود له چاره‌سه‌ره پزيشكييه‌كان وه‌ربگرێت.
رۆس، زۆر خۆى به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانێت، كه ده‌بێته يه‌كه‌م ژن له ژيانى عه‌باددا. ئه‌و پێش ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عه‌باددا بچێته سه‌رجێ، ئێواره‌خوانێكى بۆ عه‌باد رێكخستووه و له‌وێ يه‌كدييان ناسيوه و پاشان چوونه‌ته ژوانى يه‌كدييه‌وه.
ئه‌و ژنه پێشتر بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردبوو، له پێناو به‌ديهێنانى خه‌ونى ئازاديى سێكسى، ژوانى له‌گه‌ڵ زياتر له يه‌ك هه‌زار پياودا گرتووه.
عه‌باد، دوو ساڵ پێش ئێستا هاوسه‌رگيرى كردبوو، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ى لێى جيابوويه‌وه پێش ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ گێڕانه‌وه‌ى هه‌سته‌وه‌ره‌كانى بكات.
ئه‌و پێشتر به هۆى دابونه‌ريتى كلتوورييه‌وه، تا شه‌وى يه‌كه‌مى هاوسه‌رگيرييه‌كه‌يان نهێنيه گه‌وره‌كه‌ى ژيانى له هاوسه‌ره‌كه‌ى شاردبوويه‌وه. به‌ڵام دواتر هاوسه‌ره‌كه‌ى نه‌يتوانى زياتر له‌گه‌ڵيدا بمێنێته‌وه و عه‌بادى به‌جێهێشت.
نه‌شته‌رگه‌رييه‌كان له كۆليژى له‌نده‌ن، ئه‌نجامدراوون و له رێگه‌ى ئامێرێكى ده‌ستكرده‌وه، له‌مه‌ودوا عه‌باد ده‌توانێت به شێوه‌يه‌كى ئاسايى له‌گه‌ڵ هاوسه‌رێكدا ژيان به‌سه‌ر به‌رێت و هه‌ست به چێژ و هه‌سته‌وه‌رى سێكسيى خۆى بكات.