رافائێل بێنیتیز دەرکرا
K24 ـ هه‌ولێر
ئەمشەو رافایل بێنیتیز لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوور دەخرێتەوە و زێنەدین زێدان، راهێنەری تیپی دووەمی یانەکە شوێنی دەگرێتەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 4 كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، رۆژنامەی ئاس و رادیۆی مارکای ئیسپانی رایانگەیاندووە كه فلۆرێنتینۆ پێرێز گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی بێنیتیز لە راهێنەرایه‌تی یانەکەی دووربخاتەوە، ئەمەش دوای بەرامبەربوونەکەی شەوی رابردووی ریال مەدرید دێت، کە یانەکە بە بە دوو گۆڵ لەگەڵ یانەی ڤالێنسیا بەرامبەر بوو، له كاتێكدا له خوله‌كی 82 یانه‌ی ریال مه‌درید به گۆڵێك پێشكه‌وت، به‌ڵام دوای 40 چركه گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر تۆمار كرا.
چاوەڕی دەکرێت کاتژمێر ٠٧:٣٠ یانەی ریال مەدرید لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بەیاننامەیەک بڵاوبکاتەوە و هەواڵی دوورخرانەوەی بێنیتیز پشتڕاستبکاتەوە، زێنەدین زێدانیش وەکو راهێنەری نوێی یانەکە بناسێنێت.
ئەمەیش لە کاتێکدایە پێشتر میدیاکان چاوەڕێیان دەکرد پێڕیز لە پرێس کۆنفرانسێکی تایبەتدا ئەم هەواڵە رابگەیەنێت.
پێشبینی دەکرێت سانتیاگۆ سۆلاری، یاریزانی ئارجێنتینایی پێشووی یانەکە، ببێتە یاریدەدەری زێدان و سەرکردایەتی دەستەی راهێنەرایەتی مێرێنگی بکەن.
ریال مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا کراوەتە دەرەوە، لە لالیگاش ئه‌م وه‌رزه له هیچ كامێك له یانه گه‌وره‌كانی هاوشێوه‌ی (بارسێلۆنا، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، سیڤییا، سێلتا ڤیگۆ و ڤالێنسیا)ـی نه‌بردۆته‌وه و به ٣٧ خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دێت، هەرچی لە چامپیۆنزلیگیشە لە قۆناخی ١٦ رووبەڕووی یانەی رۆمای ئیتاڵی ده‌بێته‌وه كه یارییه‌كه له ناوه‌راستی مانگی داهاتوو ده‌كرێت.