بيست كۆچبه‌رى ديكه گيانيان له‌ده‌ست دا
K24 – ئه‌نقه‌ره:
دوو به‌له‌م، كه ده‌یان كۆچبه‌ریان هه‌ڵگرتبوو، به‌ره‌و دوورگه‌كانى یۆنان ده‌چوون، له نزیك كه‌ناره ئاويیه‌كانى توركیا نقوومبوون و بيست كۆچبه‌ر گيانيان له‌ده‌ست دا.
به‌له‌مى یه‌كه‌م 22 سه‌رنشینى له كۆچبه‌ران هه‌ڵگرتبوو، كه به‌ره‌و دوورگه‌ى لیسبۆس، له یۆنان ده‌چوو، له كه‌ناره ئاوییه‌كانى ناوچه‌ى (دیكیلى) له رۆژئاواى تووركیا نقوومبوو.
له ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ك ئاژانسى دۆغانى توركى بڵاویكردووه‌ته‌وه، 13 كه‌سیان گيانيان له ده‌ستداوه، ته‌رمه‌كانیشیان دۆزراونه‌ته‌وه.
ئه‌و ئاژانسه تووركیه وێنه‌ى ڤیدیۆیى ته‌رمى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى نیشاندا، كه ژماره‌یه‌كیان منداڵ بوون.
هه‌روه‌ها به‌له‌مى دووه‌م، 58 كۆچبه‌رى هه‌ڵگرتبوو، ئه‌ویش له كه‌ناره ئاویيه‌كانى ناوچه‌ى (دیكیلى) له رۆژئاواى توركیا نقوومبوو.
به‌و هۆیه‌وه 7 كۆچبه‌ر گیانیان له ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌هۆى شه‌ڕ و كوشتاره‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به تایبه‌تى له سووریا، سه‌دان هه‌زار كۆچبه‌ر، له رێى تووركیاوه ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه: AFP