توێژینەوەیەك: خواردن بە شەو كاریگەریی خراپی لەسەر میشك دەبێت
K24
توێژینەوەیەكی زانكۆی كالیفۆرنیای ئەمریكا ئاشکرای دەکات خواردن بە شەو كاریگەریی خراپی لەسەر مێشكی مرۆڤ دەبێت.
بەگوێرەی توێژینەوەكە: خواردن لە درەنگانی شەو جگە لەوەی كێشی لەشی مرۆڤ زیاد دەكات كاریگەریی خراپیشی لەسەر ئاستی بیركردنەوە و کارکردنی مێشك دەبێت. توێژینەوەکە ئاماژەش دەکات کە لە نێوان كاتژمێر 9ی شەو تاوەکوو 3ی بەیانی خراپترین كاتە بۆ خواردن.
توێژینەوە زانستییەکە دەشڵێ: ئەو كەسانەی لەنێوان ئەو كاتانەدا خواردن دەخۆن ئاستی بیركردنەویان لاواز دەبێت.توێژینەوەكە بۆماوەی ساڵێك لەسەر چەندین مرۆڤێک ئەنجامداروە و دەركەوتووە خواردن لە درەنگی شەودا كێش زیاد دەكات و ھاوكێشەكانی لەش تێکدەدات و ئاستی بیركردنەوەشی مرۆڤیش لاواز دەکات.
بۆیە پسپۆرانی ئەنجامدەری ئەم توێژینەوە رێنوێنی دەدەن كەوا دەبێ مرۆڤ كاتەكانی خواردن رێكبخات و بەھیچ شێوەیەک لە دوای كاتژمێر 9ی شەو خواردن نەخوات.