بڕیاری تازه له باره‌ی به‌ڕێوه چوونی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان دراوه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ماوه‌یه‌كه مشتومڕی زۆر له باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ بڕیاری تازه له باره‌ی بارودۆخی ئه‌م خوله ڕاگه‌یاندرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پێداگیری له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه كردووه و تێیدا جه‌ختیان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك كردۆته‌وه، داواش له یانه‌كان كراوه تا ڕۆژی شه‌ممه دادێ (28/11/2015) وه‌ك دوامۆڵه‌ته بۆ یانه‌كان كه خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ش دا هاتووه هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌شداریی خوله‌كه نه‌كات، ده‌بێت وه‌رزی دادێ له خولی پله‌یه‌ك یاری بكات. هه‌ر یانه‌یه‌كیش دوای به‌شداربوون پاشگه‌زبێته‌وه دوو پله داده‌به‌زێت، واته له خولی پله‌دووه‌كان خۆی ده‌بینێته‌وه. هه‌روه‌ها مافی ده‌ستبه‌رداربوونیش به هه‌موو یاریزانێك ده‌درێت، ئه‌گه‌ر یانه‌كه‌ی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان نه‌بن.
ده‌بێت یانه‌كان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی دادێ كه ده‌كاته 26/11/2015 به نووسراوی فه‌رمی بابه‌تی به‌شداریكردن و به‌شدارینه‌كردنی خۆیان بگه‌یه‌ننه باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان.