ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانى تۆمه‌تبار به گه‌نده‌ڵى راده‌كه‌ن
K24 – به‌غدا:
ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، هودا سه‌جاد، رایگه‌یاند، "ژماره‌یه‌ك به‌رپرسان و كه‌سایه‌تى سیاسیى، كه به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایانكردووه".
له لێدوانیكى رۆژنامه‌وانیدا، هودا سه‌جاد گوتى: "یاساى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پاره‌وپوول له گه‌نده‌ڵكاران له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیش جێبه‌جێده‌كرێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌وانه ده‌وه‌ستێت كه خاوه‌ن دوو ره‌گه‌زنامه‌ن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، روونیكرده‌وه، "ژماره‌یه‌ك گه‌نده‌ڵكاران له خوله‌كانى پێشووى حكوومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كاندا، به پاره و پوولێكى زۆره‌وه بۆ ده‌ره‌وه رایانكردووه".
زیاتر گوتیشى: "پڕۆژه یاساى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌وپوولى گه‌نده‌ڵى، رێوشوێنى گونجاو داده‌نێت بۆ گێڕانه‌وه‌ى پاره و پووله دزراوه‌كان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و پاره و پووله شتێكى ئاسان نیه، به هه‌ماهه‌نگیى له‌گه‌ڵ پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى(ئینته‌رپۆل) ده‌كرێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته هیچ تۆمه‌تبارێك به گه‌نده‌ڵى ئازادنه‌كرێت، تا پاره و پووله دزراوه‌كان نه‌گه‌ڕێنێته‌وه".