حكوومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاره‌ی كۆمپانیا به‌رهه‌مهێن و هه‌نارده‌كاره‌كانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی "گه‌لف كیستۆن پێترۆلیۆم"، "گه‌نه‌ل ئینێرجی" و "دی ئێن ئۆ"، رایانگه‌یاند، بڕی پاره‌ی پێویستییان له به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه وه‌رگرتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆمپانیای "دی ئێن ئۆ" بڕی 30 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه، كه سه‌رپه‌رشتی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای گه‌لف كیستۆن پێترۆلیۆمیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مهێنان و هه‌ناركردنی نه‌وتی خاو له كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخان، 15 ملیۆن دۆلاری له حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه.
كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی سه‌رپه‌رشتیاری كێڵگه نه‌وتییه‌كانی شێخان ده‌كات، رۆژی چوارشه‌ممه 6ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 رایگه‌یاند، بڕی 30 ملیۆن دۆلارییان وه‌رگرتووه، له به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیش له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ته‌قته‌ق.
له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستییه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌رێم توانیویه‌تی بڕی پاره‌ی پێویست بداته كۆمپانیاكان و له مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2015ه‌وه، به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك پاره‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وتی داوه.