به ڤدیۆ..كه‌ركووك له به‌رانبه‌ر شێروانه یاری به پیشه‌گه‌رێك ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه و یانه‌كانیش هێشتا هه‌ر خه‌ریكی خۆریكخستنه‌وه و كڕینی یاریزانان.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 6 كانوونی یه‌كه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری نێجیری به ناوی (سه‌ندای) گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، كوردستان 24ـیش وه‌ك یه‌كه‌مین میدیا له ساته‌وه‌ختی گه‌یشتنی ئه‌و یاریزانه ئاماده بوو، ئه‌م یاریزانه ئه‌وه دووه‌مینجاره بۆ یانه‌ی كه‌ركووك ده‌گه‌رێته‌وه.
سه‌ندای چی به كوردستان 24 گوت؟
سه‌ندای ته‌مه‌ن 23 ساڵان، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 دڵخۆشی خۆی به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان و یاریكردن به درێسی یانه‌ی كه‌ركووك پیشاندا، گوتیشی: "هه‌وڵده‌ده‌م باشترین ئاست بۆ یانه‌كه‌م پێشكه‌ش بكه‌م، خۆشه‌ویستی یانه‌ی كه‌ركووكیش وای لێكردم كه بیر له هیچ شتێك نه‌كه‌مه‌وه و جارێكی دیكه بگه‌رێمه‌وه."
به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی كه‌ركووك چی ده‌ڵێت؟
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، محه‌مه‌د خالید به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی كه‌ركووك به كه‌ناڵی كوردستان 24ـی راگه‌یاند كه سه‌ندای بۆ یاریی سبه‌ی له دژی یانه‌ی شێروانه له كه‌لار ئاماده ده‌بێت و به‌شداریی یارییه‌كه‌یش ده‌كات.
محه‌مه‌د خالید ده‌شڵێت: "سه‌ندای له ماوه‌كانی رابردوویش هه‌ر له مه‌شق و راهێنان دانه‌بڕاوه، بۆیه له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی داره‌وان قادری راهێنه‌ری پشتی پێده‌به‌ستێت."
سه‌ندای یاریزانێكی هێڵی به‌رگرییه و وه‌رزی رابردوویش یاریی بۆ یانه‌ی كه‌ركووك كردووه، به‌ڵام به‌هۆی كێشه داراییه‌كان، ریزه‌كانی یانه‌ی كه‌ركووكی جێهێشت، به‌ڵام به ئیداره‌ی یانه‌كه جارێكی دیكه هانای بۆ ئه‌م یاریزانه برده‌وه و بۆ پێكهاته‌ی خولی كوردستانی یانه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.