ھاوردەكردنی كاڵای سعوودیە بۆ ئێران قەدەغەكرا

حكوومه‌تى كۆماری ئیسلامیی ئێران ھاوردەكردنی كاڵا و بەرھەمەكانی سعوودیە لە سەرجەم سنوورەكانی ئێران بەتایبەت ناوچە ئازادەكان قەدەغەكرد.

K24 – هه‌ولێر:

حكوومه‌تى كۆماری ئیسلامیی ئێران ھاوردەكردنی كاڵا و بەرھەمەكانی سعوودیە لە سەرجەم سنوورەكانی ئێران بەتایبەت ناوچە ئازادەكان قەدەغەكرد.

لە دانیشتنێكی نائاساييدا بە سەرۆكایەتی سەرۆك كۆماری ئێران، حەسەن رووحانی، حكوومه‌تى كۆماری ئیسلامیی ئێران  بڕیاريدا، "ھاوردەكردنی كاڵای سعوودیە، بۆ ئێران قەدەغە بكات، ئەوەش سەرەڕای بڕیاری درێژكردنەوەی راگرتنی گه‌شتى  عومرە بۆ ھاووڵاتیانی ئێرانی كە پێشتر حكوومەتی ئێران دەریكردبوو".

پێشتر لە مانگی ئادار/مارس 2014،  ئێران رایگەیاندبوو: "تا كۆتایی بە دۆسییەی گێچه‌ڵى سێكسی دوو پۆلیسی سعوودیە بۆسەر دوو گەنجى ئێرانی نەیات، گه‌شتى عومرە بۆ سعوودیە رادەگرین".

دوای لەسێداره‌دانی نمر ئەلنمر كه‌سايه‌تى مه‌زهه‌بى شیعە لەلایەن سعوودیەوە و سوتاندنی باڵوێزخانەی سعوودیە لە تاران و پچرانی پەیوەندی دیبڵۆماسى سعووديه‌ و  چەند وڵاتی ديكه‌ى عەڕەبی لەگەڵ ئێران، حكوومەتی ئێران وەك په‌رچه‌كردارێك بڕیاری قەدەغەكردنی ھاوردەكردنی كاڵای سعوودیە دەركردووە.

كۆماری ئیسلاميی ئێران سعوودیەی بەوەش تۆمەتباركردووە كە فرِۆكە شەڕكەرەكانی بە مووشك ھێرشیانكردووەتە سەر باڵوێزخانەی ئێران لە سەنعای پایەتەختی یەمەن.