تۆڕنادۆكانی ئه‌ڵمانیا چاودێری داعش ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كه‌مجار له رێگای فڕۆكه‌كانییه‌وه، پرۆسه‌ی چاودێریكردنی مۆڵگه‌كانی داعشییان له عێراق و سووریا ئه‌نجامدا.
گوته‌بێژی سوپای ئه‌ڵمانیا, ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 رایگه‌یاند، دوای ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م پرۆسه‌ی چاودێریكردنی مۆڵگه‌كانی داعش، دوو فڕۆكه‌ی جۆری تۆڕنادۆی ئه‌ڵمانی، گه‌یشتنه‌وه‌ی بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك له توركیا.
هه‌روه‌ها گوتی: "پرۆسه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا و ئامانجه‌كانییان به وردی دیاریكردووه".
هه‌فته‌ی رابردوو، چوار فڕۆكه‌ی جۆری "تۆرنادۆ" گه‌یشتنه بنكه‌ی ئاسمانی "ئه‌نجه‌رلیك"ی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی له توركیا، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌ركه‌كانایشیان، رۆژانه دوو فڕۆكه به به‌رده‌وامی چاودێری مۆڵگه‌كانی داعش ده‌كه‌ن.
بڕیاریشه ئه‌ڵمانیا، ئه‌و فڕۆكانه ته‌نها له بواری چاودێریكردن به‌كاربهێنێت و هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی، گورزی ئاسمانی له داعش بوه‌شێنێت.
ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا، بازنه‌ی به‌شداریكردنی له شه‌ڕی دژی داعش فراوانتر بكات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاریدا ژماره‌ی راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كانی بۆ 150 راوێژكار به‌رز بكاته‌وه و به شه‌ش فڕۆكه‌ی جۆری تۆرنادۆش، چاودێری مۆڵگه‌كانی داعش بكات.