خوشكيى شا كۆچى دواييكرد
K24 – له‌نده‌ن:
خوشكه جمكه‌كه‌ى شاى ئێران، كه به سه‌رمه‌شقى مافى مرۆڤ له ئێران ناسرابوو، كۆچى دواييكرد.
ئه‌ميره ئه‌شره‌ف په‌هڵه‌وى، خوشكه دوانه‌كه‌ى محه‌ممه‌د ره‌زا شاى ئێران، له ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا و له ته‌مه‌نى 96 ساڵييدا كۆچى دواييكرد.
رۆبه‌رت ئه‌رماو، رايگه‌ياند، ئه‌ميره ئه‌شره‌ف له رۆژگارى خۆي‌دا ديپلۆماتكارێكى به‌هره‌مه‌ند بووه و سه‌رۆكايه‌تى نێرده‌ى ئێرانى له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ كردووه و يه‌كێك بووه له‌وانه‌ى به ناوى شاى ئێرانه‌وه لێدوانى داوه.
ئه‌ميره ئه‌شره‌ف، سه‌رۆكايه‌تى زۆبه‌ى شانده ديپلۆماتكاره‌كانى ئێرانى كردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى به تايبه‌تى بۆ چين.
ئه‌و له ماوه‌ى ژيانيدا به هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ديهێنانى مافى ژنان له ئێران‌دا ناسراو بووه.
له رۆژگارى خۆي‌دا، يه‌كه‌م ژن بووه، به بێ په‌چه ده‌ركه‌وتووه و به‌و هۆيه‌وه كه‌سايه‌تييه مه‌زهه‌بييه‌كانى ئێران ره‌خنه‌ى تونديان لێگرتووه.
له دواى شۆڕشى ئيسلامى ئێرانه‌وه 1979 روويكردووه‌ته تاراوگه و له دوورى وڵاته‌كه‌ى ژيانى به‌سه‌ربردووه.
رژێمى محه‌ممه‌د ره‌زا شاى ئێران له 1967 تا 1979 له ده‌سه‌ڵاتدا بووه و له‌و ماوه‌يه‌دا ئه‌ميره ئه‌شره‌ف كه‌سايه‌تى دووه‌مى بنه‌ماڵه‌كه‌ى بووه.