ده‌وڵه‌تی ياسا دژی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمه
K24 ـ به‌غدا:
كوتله‌ى ئيئتيلافى ده‌وڵه‌تی ياسا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داواده‌كات به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببڕدرێت و دووباره پێكهاته‌ی حكومه‌تی عێراق دابڕێژرێته‌وه به‌بێ به‌شداری هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ى هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئه‌لزه‌مان، عه‌بدولسه‌لام ئه‌لمالكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی كوتله ده‌وڵه‌تی ياسا، داوای له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و حكومه‌ت كردووه "رێژه‌ی %17 ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببڕدرێت و حكومه‌تێك پێكبهێندرێت ته‌نیا عێراقییه‌كان بگرێته خۆ و ئه‌وانه‌ش به‌شداری نه‌كه‌ن كه هه‌ڵسووكه‌ت ده‌كه‌ن وه‌كو ده‌وڵه‌تێك له ناو ده‌وڵه‌تدا".
به گوێره‌ى رۆژنامه‌كه ئه‌و نوێنه‌ره‌ى ده‌وڵه‌تی ياسا ره‌خنه‌ی له هه‌رێمی كوردستان گرتووه و گوتويه‌تى: "سیاسه‌تمه‌دارانی كورد له‌سه‌ر نه‌خشه‌ش باوه‌ڕیان به‌وه نیه به‌شێك بن له عێراق".
له‌به‌رامبه‌ردا رێناس جانۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رایگه‌یاند، پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراق "خێر و دیاری" نیه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه مافێكی ده‌ستورییه و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، هه‌ر به گوێره‌ى ئه‌لزه‌مان، رێناس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، داواكاری بڕینی به‌شه بودجه‌ی عێراق بۆ داپۆشینی كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌یه.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نیه له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌وڵه‌تی ياسا دژی ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، له ئه‌نجامی په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌یان، تاكو ئێستا چه‌ندین كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه و تاكو ئێستا چاره‌سه‌رنه‌كراون.