ژيان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌له‌ولا
K24 ـ جه‌له‌ولا:
به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا رایگه‌یاند، قۆناغی سێیه‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناحیه‌كه 633 خێزان له‌خۆده‌گرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، یه‌عقوب یوسف ئاشكرایكرد، "قۆناغی سێیه‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان له ناحیه‌كه ده‌ستیپێكرد كه گه‌وره‌ترین قۆناغه له رووی ژماره‌وه".
به گوێره‌ی زانیاری به‌ڕێو‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو ته‌واوی ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.
ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌شێكه له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و له‌رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ربه پارێزگای دیاله‌یه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له 23ى تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2014 رزگاركردنی ناحیه‌كه‌ی راگه‌یاند.