سوپا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتى رومادى جوڵا
K24 – رومادى:
هێزه‌هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ گرتنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتى رومادی.
ناوچه‌كانی جه‌زیره‌ی خالیدیه له رۆژهه‌ڵاتی شاری رومادی ئامانجی پۆپه‌راسیۆنه‌كانی داهاتووی سوپای عێراقه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رومادی له‌سوپای عێراق، ئیسماعیل ئه‌لمه‌حلاوی رایگه‌یاند، سه‌نته‌ری شاری رومادی له ژێر ده‌ستی سوپادایه، به‌ڵام به‌هۆی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نیه چێندراوه‌كان له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان رێگرن له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌و شاره.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، سوپای عێراق ئاماده‌یه له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ته‌واوی ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵبكاته‌وه كه تاكو ئێستا له ژێرده‌ستی چه‌كدارانی داعشه وه‌كو ناوچه‌كانی خالیدیه، سۆفییه، سه‌جاریه، ئه‌لبو غانم، هه‌روه‌ها ئه‌لبو مه‌رعی كه چه‌كدارانی داعشی تێدا ماون.
فه‌رمانده‌كه‌ی سوپاى عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد به گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له رۆژهه‌ڵاتی رومادی، سوپا گرتنه‌وه‌ی ته‌واوی سنووری شاری رومادی راده‌گه‌یه‌نێت .