پهروهرده پشووى خوێندنگاكانی دیاریكرد
K24- ھەولێر:
رۆژی پێنج شەممەی داھاتوو پشووی كۆتایی ھاتنی وەرزی یەكەمی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكات.
بە گوێرەی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو، 14ى كانوونى دووهم/ يهنايرى 2016، پشووی كۆتایی ھاتنی وەرزی یەكەمی خوێندنی ئەمساڵ لە ھەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و رۆژى 20ى كانوونى دووهم/ يهنايرى 2016 دەوامی خوێندنی وەرزی دووەم دەستپێدەكاتەوە.
بەگوێرهى ئەو ساڵنامەيه ماوەی پشووی وەرزی یەكەمی خوێندنی 6 رۆژ دەبێت و دوای ئەوە وەرزی دووەمی خوێندن لە قوتابخانەكان لە قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی و باخچەی ساوایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەستپێدەكاتەوە.